ڕۆژی شه‌ممه ٢١ی پووشپه‌ڕ، بۆ چواره‌مین شه‌وی به‌رده‌وام، هه‌زاران كه‌س له هاووڵاتیانی سێربستانی له “بێلگراد” دژبه سه‌رۆك كۆماری ئه‌م وڵاته هاتنه سه‌رشه‌قامه‌كان.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، پۆلیسی سێربستان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌رانێك كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن بێنه ناو بینای پارله‌مانه‌وه، ده‌ستی داوه‌ته هاویشتنی گازی فرمێسك‌ڕێژ. شایانی باسه له جه‌ره‌یانی ئه‌م خۆپیشاندانه‌دا چه‌ندین ناڕازی بریندار و ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. خۆپیشانده‌رانی سێربستانی له ئاست كرده‌وه‌ی سه‌رۆك كۆمار سه‌باره‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ نه‌خۆشیی كۆرۆنا و هه‌روه‌ها درۆنانه‌وه‌ی كاربه‌ده‌ستانی ئه‌م وڵاته ده‌رباره‌ی ئاماره‌كانی كۆرۆنا ناڕازین. نه‌یارانی ده‌وڵه‌تی سێربستان له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌ت به‌ئه‌نقه‌ست ئاماری تووش بووان و قوربانیان نه‌خۆشیی كۆرۆنا كه‌متر له ئاماری واقعی ڕاده‌گه‌یه‌نن.