ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٢ی پووشپه‌ڕ، له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی كه‌نار جاده‌یی، لانیكه‌م ٦ كه‌سی مه‌ده‌نی له‌وانه منداڵێك گیانیان له‌ده‌ست دا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ته‌قینه‌وه‌كه له شارستانی “جغتوی” له كاتی تێپه‌ڕینی ئۆتۆمبێلێكی هه‌ڵگرێ كه‌سانی مه‌ده‌نی ڕوویداوه و به‌هۆیه‌وه ٦ كه‌سی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ست داوه و ٨ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه هه‌تا ئێستا هیچ لایه‌ن یان گرووپێك به‌رپرسایه‌تیی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ی نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستۆ.