كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داریی مه‌نجیل، ڕۆژی شه‌ممه ٢١ی پووشپه‌ڕ، له ئاست دواخرانی چه‌ند مانگی حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌ستیان، ده‌ستیان دایه ناڕه‌زایه‌تی.
كرێكارانی شاره‌داریی مه‌نجیل، سه‌باره‌ت به‌م ناڕه‌زایه‌تیه ڕایانگه‌یاندووه كه حه‌قده‌ستی مانگه‌كانی به‌فرانبار، ڕێبه‌ندان و ڕه‌شه‌ممه‌ی ساڵی ڕابردوو و هه‌روه‌ها سێ مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵیان پێنه‌دراوه و به‌هۆی كه‌مبوونی نه‌خدینه، جێژنانه و سه‌نه‌واتی كۆتایی ساڵی ٩٨یان وه‌رنه‌گرتووه. كرێكارانی ناڕازی وێڕای ئاماژه به‌وه‌یكه كه هه‌ركامیان به شێوه‌ی مامناوه‌ند، ٦ تا ١٠ ساڵ پێشینه‌ی كارییان هه‌یه، ڕاشیانگه‌یاندووه كه سه‌ره‌ڕای واده و به‌ڵێنیه‌كانی به‌رپرسانی شاره‌داری مه‌نجیل، هه‌تا ئێستا هه‌وڵێكی جیدی بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه و گرفتی كرێكاران نه‌دراوه.