كرێكارانی كارخانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاشی له ئیسفه‌هان، ڕۆژی شه‌ممه ٢١ی پووشپه‌ڕ، له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان و هه‌روه‌ها داخرانی كارخانه به بیانووی نه‌بوونی كه‌ره‌سته‌ی پێویست، له به‌رامبه‌ر ئه‌م كارخانه‌یه ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، نزیك به ٤٠٠ كرێكاری ئه‌م كارخانه‌یه له ساڵه‌كانی ٩٥ و ٩٦ه‌وه حه‌قده‌ستی دواخراویان هه‌یه و له ساڵی ٩٨یشدا له مانگی پووشپه‌ڕه‌وه، حه‌قده‌ستی كرێكاران په‌رداخت نه‌كراوه. له‌م پێوه‌نده‌دا، سه‌رۆكی شۆرای كاری كارخانه‌ی كاشیی ئیسفه‌هان، باسی له نه‌بوونی كه‌ره‌سته پێویست كردووه و ڕایگه‌یاندووه كه به‌نیازن كارخانه‌كه دابخه‌ن. شایانی باسه، سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی به‌رده‌وام و ناڕه‌زایه‌تی كرێكاران، هه‌تا ئێستا به‌رپرسان هیچ ههنگاویهكیان بۆ وه‌دیهێنانی خواستی كرێكاران هه‌ڵنه‌گرتووه.