کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

به‌یانییه‌ی چالاكانی سیاسی، كلتووری و مه‌ده‌نی بۆ پشتیوانی له‌ به‌ندكراوانی سیاسیی ئێران

دعوت به کارزار جهانی برای آزادی زندانیان در ایران4

دعوت به کارزار جهانی برای آزادی زندانیان در ایران4

سه‌دان كه‌س له‌ چالاكانی سیاسی، كلتووری و مه‌ده‌نی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ ڕێگه‌ی واژۆ كردنی به‌یانییه‌ك، خوازیاری پشتیوانی كردن له‌ “كه‌مپه‌ینی جیهانیی بۆ  ئازادیی به‌ندكراوانی سیاسی” بوون.

له‌و به‌یانییه‌یه‌دا وێڕای ئاماژه‌ به‌وه‌یكه،‌ بوونی به‌ندكراوی سیاسی و عه‌قیده‌تی “ماهیه‌تی دژه‌ ئازادی و سته‌مكارانه‌”ی كۆماری ئیسلامی نیشان ده‌دات، ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ كه‌ ئه‌م به‌ندكراوانه‌ له‌ دادگا فه‌رمایشیه‌كاندا حوكمی قورسیان به‌سه‌ردا سه‌پاوه‌ و  له‌ باروودۆخی خراپ و دژه‌ ئینسانیی زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامیدا به‌سه‌ر ده‌به‌ن. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌ كه‌ باروودۆخی ناله‌باری ته‌ندرووستی و ده‌رمانیی زیندان و ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌روونی و جه‌سته‌یی، به‌تایبه‌ت له‌م ده‌وره‌یه‌دا كه‌ نه‌خۆشیی كۆرۆناشی پێ زیاد بووه‌، زیندانه‌كانی ئێرانی كردووه‌ته‌ قه‌تڵگای مرۆڤه‌ بێ تاوان و ئازادیخوازه‌كان.