به‌دوای خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری دژبه سه‌رۆك كۆماری مالی و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ڕێبه‌ری ناڕازیان، سه‌دان كه‌س له خه‌ڵكی ناڕازیی ئه‌م وڵاته، ڕۆژی شه‌ممه ٢١ی پووشپه‌ڕ، بۆ جارێكی دیكه هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و ده‌ستیان دایه خۆپیشاندان.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناڕازیان كه ڕۆیشتبوونه ناو بینای پارله‌مان و تێلویزیۆنی ئه‌م وڵاته ، به وتنه‌وه‌ی درووشمی ناڕه‌زایه‌تی، به‌هۆی چاره‌سه‌ر نه‌كرانی كێشه‌ی ئه‌منی و ئابووری، خوازیاری له‌سه‌ركار لاچوونی سه‌رۆك كۆماری مالی بوون. شایانی باسه، پۆلیسی مالی بۆ بڵاوه پێكردنی ناڕازیان ده‌ستی داوه‌ته ته‌قه كردن و هاویشتی گازی فرمێسك ڕێژ.