ڕۆژی شه‌ممه ٢١ی پووشپه‌ڕ، چه‌ندین هه‌زار كه‌س، له ناڕه‌زایه‌تی به گۆڕانكاریه‌كانی ناو ده‌وڵه‌تی فه‌ڕانسه، به‌تایبه‌ت دیاری كردنی دوو كه‌سایه‌تیی مشتومڕهه‌ڵگر بۆ پۆستی وه‌زیری ناوخۆ و دادگوسته‌ری، له پاریس و شاره‌كانی دیكه‌ی ئه‌م وڵاته دهسیتیان دایه خۆپیشاندان.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، خۆپیشانده‌ران له ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی به‌نێر و وتنه‌وه‌ی درووشم به ناوه‌رۆكی “پێشوازی له وه‌زاره‌تی ده‌ستدرێژی”، “جێگای دهستدرێژان زیندانه نه‌ك كابینه”، “دهستدرێژێك له وه‌زاره‌تی ناوخۆ و هاودهستهكهی له وه‌زاره‌تی دادگوسته‌ری”، ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان له ئاست ئه‌و دوو وه‌زیره تازه‌یه‌ی كابینه‌ی ئێمانۆئێل مه‌كرۆن ده‌ربڕی. شایانی باسه، ئه‌م دوو كه‌سه پێشتر به تۆمه‌تی “ده‌ستدرێژیی جنسی” له‌ناو ده‌زگای قه‌زایی و ده‌ربڕینی هه‌ڵوێستی “دژه ژن”، له لایه‌ن چالاكانی مه‌ده‌نی وڵاتی فه‌ڕانسه به توندی درابوونه به‌ر ڕه‌خنه.