ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣٠ی مانگی پووشپه‌ڕ، به سه‌دان كه‌س له موعه‌لیمانی نێهزه‌تی سه‌واد ئامووزی له سه‌رتاسه‌ری ئێران له ناڕه‌زایه‌تی به بیلاته‌كلیفی و باروودۆخی خراپی كاره‌كه‌یان، بۆ جارێكی دیكه له به‌رامبه‌ر مه‌جلیسی شۆڕای ئیسلامیی ڕژیم كۆبوونه‌وه.
له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا موعه‌لیمانی ئۆستانه‌كانی ئه‌لبۆرز، قۆم، خوراسانی ڕه‌زه‌وی، مازه‌نده‌ران، خووزستان، قه‌زوین و چه‌ند ئۆستانی دیكه‌ی ئێران به‌شدارییان كردووه. ناڕازییان ڕایانگه‌یاندووه كه یاسای دامه‌زراندنی دایمیی موعه‌لیمانی نێهزه‌ت كه له مانگی خه‌رمانانی ساڵی ڕابردوو په‌سند كراوه، هه‌تا ئێستا به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتووه. شایانی باسه له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا موعه‌لیمان هه‌روه‌ها له ئاست نه‌درانی حه‌قی بیمه و شێوازی په‌رداختی حقووقه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه.