له‌گه‌ڵ دوو به‌رابه‌ر بوونی ئاماری تووش بووانی نه‌خۆشیی كۆویدی ١٩ له ماوه‌ی ٦ حه‌فته‌ی ڕابردوو، ڕێكخراوی ته‌ندرووستیی جیهانی ڕۆژی شه‌ممه ٢١ی پووشپه‌ڕ هۆشداری دا كه ئه‌گه‌ری ئه‌وه له ئارادایه كه وڵاته‌كان ناچار بن بۆ جارێكی دیكه “قه‌ره‌نیته‌ی گشتی” به‌ڕێوه‌به‌رن.
ڕێكخراوی ته‌ندرووستیی جیهانی ڕوو به وڵاتانی جیهان ڕایگه‌یاندووه كه لابردنی قه‌ره‌نتینه پێویسته به پێی لێكدانه‌وه‌ی وردی ئاماره‌كان بێت و بایه‌خی جیدی پێبدرێ. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش كراوه كه له‌گه‌ڵ ته‌واو بوونی ده‌ورانی قه‌ره‌نتینه، به‌رده‌وام ئه‌و مه‌ترسییه له ئارادایه كه نه‌خۆشیه‌كه دووباره سه‌رهه‌ڵداته‌وه. ڕێكخراوی ته‌ندرووستیی جیهانیی جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه كه به پێی ئه‌زموونه جیهانییه‌كان، سه‌ره‌ڕای توندبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی كۆرۆنا له وڵاتێك، دیسان ده‌كرێ به ڕه‌چاو كردنی پێوه‌ره ته‌ندرووستیه‌كان، ئه‌م نه‌خۆشیه پێشی بگیرێ و كۆنتڕۆڵ بكرێ.