به‌رپرسانی ئه‌مریكا، ڕۆژی شه‌ممه ٢١ی پووشپه‌ڕ ڕایانگه‌یاند كه له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێردا، ٧٠ هه‌زار و ٥٠٠ حاڵه‌تی نه‌خۆشیی كۆرۆنا له‌م وڵاته دا تۆمار كراوه و خێرایی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشیه هه‌تا ئێتسا بێ وێنه بووه.
له‌م ڕۆژه‌دا ژماره‌ی قوربانیان كۆویدی ١٩ له ئه‌مریكا، ٨٤٩ كه‌س ڕاگه‌یه‌ندراوه و كۆی گشتیی قوربانیان كۆرۆنا له ئه‌مریكا ١٣٦ هه‌زار كه‌س به‌رئاورد كراوه. شایانی باسه، به پێی ئاماره بڵاوكراوه‌كان، ژماره‌ی تووش بووانی نه‌خۆشیی كۆرۆنا له جیهان گه‌یشتووه‌ته پتر له ١٢ ملیۆن و ٥٤٠ هه‌زار كه‌س و هه‌تا ئێتساش ٥٥٩ هه‌زار و ٥٨ كه‌س له وڵاته جۆراوجۆره‌كانی جیهان گیانیان له‌ده‌ست داوه.