به پێی ڕاپۆرته‌كان، لە شارەکانی ئەدەنە و مێرسین پۆلیسی توركییه هەڵیکوتایە سەر چەند ماڵێک و لە ئەنجامدا ١٤ کەس بە تۆمەتی ئەندامبوون لە په‌كه‌كه دەستبهسهركرد.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته ئەو ١٤ کەسە بە تۆمەتى “ئەندامبوون و هاوكاری كردن و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ پەکەکە ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. شایانی باسه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان بۆ ماوەى ٢٤ کاتژمێر بینینی پارێزەرانیان لێ قەدەغە کراوە و بەپێی زانیارییەکانیش ئەگەری ئەوە هەیە ژمارەی ده‌سبه‌سه‌ركراوان له‌وه‌ش زیاتر بن. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، تا ئێستا نزیکەی ١٠ هەزار چالاکوان و ئەندام و لایەنگری هەدەپە بە تۆمەتی پەیوەندی هەبوون لەگەڵ پەکەکە له لایه‌ن پۆلیسی توركییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.