كرێكارانی دامه‌زراوه‌ی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په، ڕۆژی هه‌ینی بۆ ٢٦مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به جێبه‌جێ نه‌كرانی خواسته‌كانیان، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و له شه‌قامه‌كانی شاری شووش ڕێپێوانیان كرد.
كرێكارانی ناڕازیی به درێژه‌دان به مانگرتن و ڕێپێوان له ئاستی شاری شووش و به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكاردی ئێعتڕازی و وتنه‌وه‌ی چه‌ندین درووشمی وه‌ك، “كرێكار ده‌مرێ، ژێرده‌سته‌یی قه‌بووڵ ناكات”، خوازیاری په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ست، پاداشی كۆتایی ساڵ، حه‌قی بیمه، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خسووسی سازیی له شیركه‌ت، دادگایی كردنی ئۆمید ئه‌سه‌دبه‌یگی و گه‌ڕانه‌وه‌ی چوار كه‌س له هاوكاره ده‌ركراوه‌كانیان بۆ سه‌ر كار بوون. كرێكارانی ناڕازیی به وتنه‌وه‌ی درووشمی “كرێكارانی هه‌فت ته‌په یه‌كبگرن یه‌كبگرن” وێڕای ئێعتڕاز به هه‌وڵی تێكده‌رانه‌ی دهستوپێوهندهكانی خانه‌ی كارگه‌ر و بهسیجییهكان بۆ به لاڕێ دابردنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كه‌یان، جه‌ختیان له‌سه‌ر یه‌كگرتوویی و په‌ره‌دان به ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان بۆ گه‌یشتن به خواسته‌كانیان كرد.