كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داریی مێهریز له ئۆستانی یزد، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٩پووشپهڕ، له ناڕه‌زایه‌تیی به نه‌درانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان له به‌رامبه‌ر بینای ئه‌م ناوه‌نده ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، لانیكه‌م ١٥٠ كرێكاری شاره‌داریی مێهریز به به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه، خوازیاری په‌رداخت كرانی بڕی دوو مانگ له حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان بوون. شایانی باسه، كرێكارانی شاره‌داریی ئه‌مشاره به هۆی دواخرانی حه‌قده‌سته‌كانیان، چوونه هه‌زینه‌ی سه‌ر سووڕهێنهری پێداویستیه‌كانی ژیان و قه‌یرانی كۆرۆنا، له‌گه‌ڵ كێشه‌وگرفتێكی زۆر له بواری به‌ڕێچوونی بژێوی ژیانیان به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه و ڕوویان له كاری دیكه كردووه.