ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ڕۆژی پێنجشه‌ممه ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له غه‌ربی تاران و ناوچه‌كانی گه‌رم ده‌ڕه و شاری قۆدس بیستراوه.
هه‌ندێ له به‌كارهێنه‌رانی فه‌زای مه‌جازی باسیان له بیستنی ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له غه‌ربی تاران و پچڕانی به‌رقی شاری قۆدس كردووه. به پێی ئه‌م ڕاپۆرتانه، ته‌قینه‌وه‌كه له گه‌ڕه‌كی “كۆمه‌یل”ی تاران ڕوویداوه. هاوكات ڕێكخراوی ئۆرژانسی تاران ڕایگه‌یاندووه: به‌هۆی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه ١١ كه‌س برینداربوون. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه به‌شێك له كۆگای مووشه‌كی و شیمیایی سپای پاسداران له‌م مه‌سیره هه‌ڵكه‌وتووه.