به پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌رله به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٨ی پووشپه‌ڕ لانیكه‌م سێ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی مه‌شهه‌د، شیراز و گورگان ئێعدام كران.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، سه‌رله به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه به‌ندكراوێك له زیندان مه‌شهه‌د به تاوانی ٦ جار “خواردنه‌وه‌ی مه‌شرووب”، له‌سه‌ر بڕیاری ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم ئێعدام كرا. هه‌روه‌ها له هه‌مان ڕۆژ به‌ندكراوێك به ناوی “ئه‌میرعه‌باس ساڵحی” له زیندانی شیراز به تۆمه‌تی “قه‌تڵ” ئێعدام كرا. له لایه‌كی دیكه‌وه، هه‌واڵنێرییه‌كان ڕایانگه‌یاندووه: به‌ندكراوێكی ٤٣ ساڵ ته‌مه‌ن به ناوی “باست سه‌یدی” كه پێشتر به تۆمه‌تی “كوشتن” ده‌ستبه‌سه‌ر و به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه له زیندانی گورگان حوكمه‌كه‌ی به‌كرده‌وه ده‌رهاتووه.