دادگایه‌كی فێدێڕاڵ له واشینگتۆن، كۆماری ئیسلامیی به تاوانی ده‌ست تێدابوون له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی “بۆرج الخهبهر” له عه‌ره‌بستانی سعوودی به په‌رداختی ٨٧٩ ملیۆن دۆلار مه‌حكووم كردووه.
به پێی چه‌ندین به‌ڵگه‌ی سه‌لمێندراو، حیزبوڵڵای لوبنان له ساڵی ١٩٩٦ له‌سه‌ری بڕیاری كۆماری ئیسلامیی له‌ڕێگه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوه‌وه، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجام داوه كه به‌هۆیه‌وه ١٩ سه‌ربازی ئه‌مریكایی گیانیان له‌ده‌ستدابوو و زیاتر له ٤٠٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندارببوون. شایانی باسه، ئه‌م حوكمه له‌سه‌ر سكاڵای ١٤ ئه‌ندامی هێزی هه‌وایی ئه‌مریكا كه له ڕووداوه‌كه‌دا بریندارببوون و هه‌روه‌ها ٢١ كه‌س له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی قوربانییان له‌دژی كۆماری ئیسلامیی، سپای پاسداران و وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ڕژیم ده‌ركراوه.