له ئه‌نجامی هێرشێكی چه‌كدارانه له پارێزگای ئیتۆری له باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی كۆماری دێمۆكراتیكی كۆنگۆ، ٢٥ كه‌سی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستدا و لانیكه‌م ١٠ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
شایانی باسه، خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه به‌هۆی به‌رده‌وامی شه‌ڕ و ئاڵوزییه‌كان ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووه. ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كۆماری كۆنگۆ له سنووری ڕۆواندا، ئۆگاندا و بۆرۆندی، ماوه‌ی ٢٠ ساڵه شایه‌تی شه‌ڕ و تێكهه‌ڵچوونی گرووپه چه‌كداره‌كانه. به پێی زانیارییه‌كانی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له ماوه‌ی ٨ مانگی ڕابردوودا نیزكه‌ی هه‌زار و ٣٠٠ كه‌سی مه‌ده‌نی له كۆماری كۆنگۆ گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیاتر له ٥١٠ هه‌زار كه‌سی دیكه‌ش به‌هۆی به‌رده‌وامی ئاڵۆزییه‌كان له ناوچه‌كانی پارێزگای ئیتۆری، كیووی باكوور و كیووی باشوور ئاواره بوون.