كرێكارانی دامه‌زراوه‌ی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په ڕۆژی پێنجه‌شه‌ممه بۆ ٢٥مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به بیلاته‌كلیفی گوزه‌ران و بارودۆخی كاریان، له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه و له شه‌قامه‌كانی شاری شووش، ڕێپێوانیان كرد.
كرێكارانی ناڕازیی هه‌روه‌ك ڕۆژانی ڕابردوو به وتنه‌وه‌ی چه‌ندین درووشمی ئێعتڕازی له‌وانه، “كرێكار ده‌مرێ، ژێرده‌سته‌یی قه‌بووڵ ناكات” خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خسووسی سازیی له شیركه‌ت، گه‌ڕانه‌وه سه‌ركاری “ئیسماعیل به‌خشی، ئیمان خزری، سالار بیژه‌نی و محه‌ممه‌د خه‌نیفه‌ر”، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی قه‌رارداده كاتییه‌كان، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌رمایه دزراوه‌كانی شیركه‌ت، دادگای كردنی “ئۆمید ئه‌سه‌دبه‌یگی”، تازه‌كردنه‌وه‌ی ده‌فته‌رچه‌ی بیمه‌كانیان، دابین كردانی ئه‌منییه‌تی كاریان و هه‌روه‌ها په‌رداخت سه‌رجه‌م حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان بوون. شایانی باسه، كرێكارانی هه‌فت ته‌په ڕایانگه‌یاندووه كه تا كاتێك كه سه‌رجه‌م خواسته‌كانیان دابین نه‌كرێ، ده‌ست له مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربڕین هه‌ڵناگرن.