ژماره‌یه‌ك له جووتیارانی لافاولێدراوی سیستان و به‌لووچستان كه له جه‌ره‌یانی لافاوه‌كه‌ی به‌فرانباری ساڵی ٩٨دا خه‌سارێكی زۆریان وه‌به‌ر كه‌وتبوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٨ی پووشپه‌ڕ، له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی خه‌ساره‌ت به جووتیاران ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی جووتیارانی ناڕازی، هه‌زینه‌ی ژیانی زۆربه‌ی خه‌ڵكی سیستان و به‌لووچستان كه له زومره‌ی بێبه‌شترین شوێنه‌كانی ئێرانه، له ڕێگه‌ی كشت و كاڵه‌وه دابین ده‌كرا، به‌ڵام زستانی ساڵی ٩٨، دار و نه‌داریان له‌ده‌ست دا و ئێستا ناچارن زه‌ویه‌كانیان بده‌نه سه‌رمایه‌گوزاره‌كان و خۆیان له‌سه‌ر ئه‌م زه‌ویانه وه‌ك كرێكاری ڕۆژمزد كار بكه‌ن.