ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٨ی پووشپه‌ڕ، به‌هۆی دوو ڕووداوی جیاوازی شوێنی كار له تاران و ته‌ورێز، سێ كرێكار بریندار بوون.
له ڕووداوی یه‌كه‌مدا، دوو كرێكاری دامه‌زراو له كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی نه‌خ له ئاناخاتونی سه‌ر به شاری ته‌ورێز به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر و ته‌قینه‌وه‌ی مه‌خزه‌نی گازۆئیل به سه‌ختی بریندار بوون. له ڕووداوی دووهه‌مدا، كرێكارێكی بیناسازی له تاران له كاتی كار له‌سه‌ر بینایه‌كی نیوه‌كاره له ته‌به‌قه‌ی ٥ه‌وه به‌ربۆوه و به‌هۆیه‌وه به سه‌ختی بریندار بوو.