به پێی نوێترین ئاماره‌كانی ڕژیم، كۆرۆنا له ئێران، له ڕۆژی سێشه‌ممه‌وه تا ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٨ی پووشپه‌ڕ، دوو هه‌زار و ٦٩١ كه‌سی تووش بوو به كۆویدی ١٩ له ئێران شناسایی كراوه كه هه‌زار و ٦٢٥ كه‌سیان له نه‌خۆشخانه له‌ژێر چاوه‌درێری دان.
به ێپی ئاماره ده‌وڵه‌تیه‌كان، سه‌رجه‌م تووش بووان به كۆویدی ١٩ له ئێران گه‌یشتووه‌ته ٢٤٨ هه‌زار و ٣٧٩ كه‌س. له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ١٥٣ كه‌س به‌هۆی ئه‌م نه‌خۆشیه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه و سه‌رجه‌م كه‌سانێك كه به‌هۆی ئه‌م نه‌خۆشیه‌وه مردوون گه‌یشتووه‌ته ١٢ هه‌زار و ٨٤ كه‌س. شایانی باسه، به وته‌ی كارناسانی سه‌ربه‌خۆ، ڕێژه‌ی په‌ره‌سه‌ندن و خه‌ساره گیانیه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشیه زۆر له‌وه‌ی كه ڕژیم ڕاده‌گه‌یه‌نێ له‌سه‌رتره.