ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی دامه‌زراوه‌ی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په بۆ ٢٤مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌ئاست بیلاته‌كلیفی گوزه‌ران و بارودۆخی كاریان، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٨ی پووشپه‌ڕ به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی و ڕێپێوان له‌ئاستی شاری شووش، هه‌روا درێژه‌ی بوو.
كرێكارانی ناڕازیی له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكارد و وتنه‌وه‌ی درووشمی وه‌ك، “سڵاو له كرێكار، مه‌رگ و نه‌مان بۆ چه‌وسێنه‌ر” و “كرێكاری هه‌فت ته‌په‌ین، برسین برسی”، خوازیاری په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا و حه‌قی بیمه‌كانیان به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی، كۆتایی هێنان به بیلاته‌كلیفی بارودۆخی كاریان، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خسووسی سازی له شیركه‌ت و گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوكاره‌كانیان بۆ سه‌ر كار بوون. ناڕازییان هه‌روه‌ها به‌وتنه‌وه‌ی درووشمی “هاوشاری حیمایه‌ت حیمایه‌ت”، خوازیاری پشتیوانی خه‌ڵكی شاری شووش و ده‌ورووبه‌ر له خواسته‌كانیان بوون. شایانی باسه، وه‌زاره‌تی كار و ناوه‌ندی قه‌زایی ڕژیم هه‌ڕه‌شه‌ی له كرێكارانی هه‌فت ته‌په كردووه كه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان و خۆ له ئه‌نجام دانی هه‌ر جۆره كۆبوونه‌وه و مانگرتنێك ببوێرن.