بەهۆی بارینی به‌خوڕی باران و هه‌ستانی لافاو لە وڵاتی هێند، هه‌تا ئێستا لانیكه‌م ٦٠ کەس گیانیان لەدەستداوه و ١٣٠ هەزار کەسیش ماڵ و حاڵیان لافاو بردویەتی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، شەپۆلێک بارانی وەرزی و بەخوڕ، ژمارەیەک ویلایەتی باکووری رۆژهەڵاتی هێندی گرتووەتەوە و بەهۆیەوە ژیانی شەش ملیۆن دانیشتوی ئەو ناوچانە کەوتوتە ژێر مەترسییەوە و تەنها لە ٢٤ كاتژمێردا، ١٢ کەس گیانیان لەدەستداوە. شایانی باسه، لە سەرەتای ئەم مانگەوە تائێستا بەهۆی لافاوەوە ٦٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٣٠ هەزار کەسیش لە ئۆردوگا و کەمپەکاندا جێگیر کراون و زیاتر ٤ ملیۆن کەسیش شوێنی نیشتەجێبونیان جێهێشتوە و ژماره‌یه‌كی به‌رچاویش بێسه‌ر شوێن بوون.