به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، به‌هۆی هێرشی ڕژیمی ئه‌سه‌د و ڕووسیه بۆ سه‌ر شاری ئێدلێب له سوورییه، لانیكه‌م ١٧ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، فڕۆکە جەنگییەکانی سەربە رژێمی سورییه و ئه‌رته‌شی ڕوسییه، ھێرشی ئاسمانییان بۆ سەر شارۆچکەکانی “خان شەیخون، سەراقیب و کەفرنوبەل و گوندەکانی مارشورین، ھیش، مارتامار، ئەوریم ئەلجوز، ئورەینیب، سوس ئەلدێر” سەربە پارێزگای ئیدلب و شارۆچکەکانی “کەفەرزیتا و مۆریک و گوندەکانی تەلمەلیح، جوبەین، حەویجە و سرمانیە باکووری پارێزگای حەما” ئەنجامداوه و بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەکانی بەرگریی شارستانی وەرگیراون، ژمارەی ئەو هاووڵاتیانەی گیانیان له‌ده‌ست داوه، بۆ ١٧ کەس بەرزبووەوە کە سێیان منداڵن و لانی کەم ١٠ی دیکە برینداربوون. شایانی باسه، ھێرشی ئاسمانی چڕ بۆ سەر ئەو ناوچانە بەردەوامە و نیگەرانی ھەیە لەبارەی بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانیان.