كرێكارانی كۆنتۆرسازیی قه‌زوێن ڕۆژی سێشه‌ممه ١٧ی پووشپه‌ڕ، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته‌كانیان، له به‌رامبه‌ر نووسینگه‌ی ئیمام جومعه‌ی ئه‌مشاره كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناڕازییان ڕایانگه‌یاندووه كه چوار مانگه حه‌قده‌ست و مه‌زایا و حه‌قی بیمه‌كانیان به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی په‌رداخت نه‌كراوه. ده‌شڵێن: به‌رپرسانی ئۆستانی به‌ڵێنیان دابوو كه كێشه‌وگرفته‌كانی ئه‌م شیركه‌ته تا ڕێكه‌وتی ٢٠ی ڕه‌شه‌ممه چاره‌سه‌ر بكه‌ن، به‌ڵام هه‌تا ئێستا ئه‌م كێشانه هه‌روا ماونه‌ته‌وه و داوا له كرێكاران كراوه كه بۆ وه‌رگرتنی بیمه‌ی بێكاری، خۆیان به سازمانی ته‌ئمینی ئیتجماعی بناسێنن. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هه‌تا ئێستا به‌رپرسان هیچ هه‌نگاوێكیان به‌م ئاڕاسته‌یه هه‌ڵنه‌گرتووه.