كۆمه‌ڵێك له خانه‌نشین كراوانی ته‌ئمینی ئیجتماعی ئیسفه‌هان، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٧ی پووشپه‌ڕ، له به‌رامبه‌ر سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی ئه‌مشاره ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناڕازییان له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكارد و وتنه‌وه‌ی درووشمی ئێعتڕازیی به ناوه‌ڕۆكی “مه‌رگ و نه‌مان بۆ درۆزن” له‌ئاست سه‌رنج نه‌دانی به‌رپرسان به خواسته‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. شایانی باسه، دیاری كردنی موسته‌مه‌ڕییه‌كان به پێی هه‌زینه‌كانی كارناسای بنه‌ماڵه، دابین كردنی سیستمی ده‌رمانی و خۆڕایی، دانی سه‌رجه‌م حقووق و مه‌زایاكان، چاودێری و كۆنتڕۆڵی سندووقه‌كان له لایه‌ن نوێنه‌رانی سه‌ربه‌خۆ و هه‌ڵبژێردراو، دابین كردنی بوودجه‌ی كارناسانه بۆ به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی یه‌كسان سازیی، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ناوه‌نده‌كانی خانه‌نشینی ئێستا و پێكهێنانی ڕێكخراوی تازه و سه‌ربه‌رخۆی خانه‌نشین كراوان و هه‌روه‌ها په‌رداختی دادپه‌روه‌رانه‌ی حه‌قی خانووبه‌ره، له زومره‌ی باقی خواسته‌كانی دیكه ناڕازییان بووه.