كۆمه‌ڵێك له لاوانی گوندی جۆریه‌ی سه‌یدمحه‌ممه‌د له شووش، ڕۆژی سێشه‌ممه له به‌رامبه‌ر ده‌رگای چوونه‌ژووره‌وه‌ی شیركه‌تی قه‌ندی شووش، له ئاست بێكاربوونیان له‌م وه‌رزه ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، لاوانی ناڕازیی له‌ئاست نه‌گۆڕینی بارودۆخی كاریان له‌م شیركه‌ته ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه. به‌وته‌ی ناڕازییان، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه له شیركه‌تی قه‌ندی شووش كار ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌م وه‌رزه له ساڵدا، بێكار ده‌بن و به‌هۆی بارودۆخی ناله‌باری ئابووری، تووشی كێشه‌وگرفتێكی زۆر له‌بواری دابین كردنی پێداویستییه‌كانی ژیانیان ده‌بن. ده‌شڵێن، خوازیاری گۆڕینی بارودۆخی كاریان له وه‌رزییه‌وه بۆ قهراردادین.