پێش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێشه‌ممه ١٧ی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی دامه‌زراوه‌ی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په بۆ ٢٣مین ڕۆژی به‌رده‌وام، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و له شه‌قامه‌كانی شاری شووش ده‌ستیان كرد به ڕێپێوان.
كرێكارانی ناڕازیی هه‌روه‌ك ڕۆژانی ڕابردوو به وتنه‌وه‌ی چه‌ندین درووشمی ئێعتڕازی له‌وانه، “كرێكار ده‌مرێ، ژێرده‌سته‌یی قه‌بووڵ ناكات” خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خسووسی سازیی له شیركه‌ت، گه‌ڕانه‌وه سه‌ركاری “ئیسماعیل به‌خشی، ئیمان خزری، سالار بیژه‌نی و محه‌ممه‌د خه‌نیفه‌ر”، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی قه‌رارداده كاتییه‌كان، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌رمایه دزراوه‌كانی شیركه‌ت بۆ كرێكاران، دادگای كردنی “ئۆمید ئه‌سه‌دبه‌یگی”، تازه‌كردنه‌وه‌ی ده‌فته‌رچه‌ی بیمه‌كانیان، دابین كردانی ئه‌منییه‌تی كاریان و هه‌روه‌ها په‌رداخت سه‌رجه‌م حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان بوون. شایانی باسه، كرێكارانی هه‌فت ته‌په ڕایانگه‌یاندووه كه تا كاتێك كه سه‌رجه‌م خواسته‌كانیان دابین نه‌كرێ، ده‌ست له مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تیی هه‌ڵناگرن.