كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی به‌شی ئیجرایی شاره‌داریی مه‌نته‌قه ٧ی ئه‌هواز، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٦ی پووشپه‌ڕ، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر بینای شوڕای شاری ئه‌هواز و بینای ئۆستانداریی و هه‌روه‌ها به‌وتنه‌وه‌ی چه‌ندین درووشمی ئێعتڕازیی، خوازیاری په‌رداخت كردنی سه‌رجه‌م حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان بوون. كرێكارانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاندووه: دوایین حه‌قده‌ستێك كه پێیان دراوه پێوه‌ندی به مانگی به‌فرانباری پاره‌كه‌وه هه‌یه و له‌و كاته‌وه هه‌تا ئێستا، هیچ حه‌قده‌ستێكیان پێنه‌دراوه. ده‌شڵێن: له‌م بارودۆخه ناله‌باره ئابوورییه ئێستا، په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته‌كانیان كێشه‌وگرفتێكی زۆری له بواری دابین كردنی پێداویستییه‌كانی ژیانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان پێكهێناوه.