ڕۆژی دووشه‌ممه ١٦ی پووشپه‌ڕ، “هیشام هاشمی” ڕۆژنامه‌نووس، چاودێری سیاسیی و پسپۆڕی ئه‌منیی و شاره‌زا له بواری گرووپه‌كانی توندرۆی ئیسلامیی، له ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كه‌ی له شاری به‌غدا تیرۆر كرا.
میدیا عێراقییەکان رایانگەیاندووه، ئێوارەی ڕۆژی دووشه‌ممه، هیشام هاشمی ڕۆژنامه‌نووس و پسپۆڕی ئەمنی، لەبەردەم ماڵەکەی خۆی لەناوچەی “زەیونە”ی بەغداد تیرۆرکرا. هاوکات، چەند کاتژمێرێک دوای تیرۆرکردنی ناوبراو، ڤیدیۆی چرکەساتی ڕووداوەکە بڵاوکرایەوە و وەک لە گرتە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، دوو ماتۆڕسکیل کە هەریەکەیان دوو چەکداری بەسەرەوەیە چاودێری هاتنی هاشمی دەکەن، لەگەڵ دەرکەوتنی هاشمیشدا یەکێک لە چەکدارەکان دەستڕێژی گولـلە لە هاشمی كردووه و پاش گەیاندنیشی بە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا. هیشام هاشمی تەمەنی ٤٧ ساڵ ڕۆژنامه‌نووس و توێژەری بواری کاروباری ئەمنی و گروپە توندڕەوەکان بوو. ناوبراو خاوەنی دەیان توێژینەوە بوو و بەمدواییە چەندین نوسینی وردی لەبارەی هێزەکانی حەشدی شەعبی بڵاوکردەوە. هیشام هاشمی نزیک بوو لە بڕیاری سیاسی عێراق و لەناوەندی سیاسی‌دا رێزی لە بۆچوونەکانی دەگیرا. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هه‌تا ئێستا هیچ گرووپ یاخود لایه‌نێك به‌رپرسایه‌تی ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ی نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستۆ.