ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ژماره‌ی تووشبوان بە ویرووسی کۆرۆنا لە ئەمریکا سێ ملیۆنى تێپەڕاند و تا ئێستاش زیانەکانى ئەو ویرووسه بەرۆکى ئەو وڵاتەى بەرنەداوە.
بەپێى داتاکانى ماڵپه‌ڕی “ووڕلد میتر”، ژماره‌ی تووشبوان بە ویرووسی کۆرۆنا لە ئەمریکا گەیشتووەتە ٣ ملیۆن و ٤٠ هه‌زار و ٨٣٣ كه‌س و لەو ژمارەیەش، ١٣٢ هه‌زار و ٩٧٩ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر له یه‌ك ملیۆن‌و ٣٠٠ هه‌زار كه‌سیش بەیەکجارى چاکبونەتەوە. دواى ئەمریکا، وڵاتی بەڕازیل بە تۆمارکردنى یه‌ك ملیۆن و ٦٢٦ هه‌زار و ٧١ كه‌س لە ریزبەندى دووهه‌م دایە. بەپێى دوایین زانیارییه‌كانیش، ژماره‌ی تووشبوان بە ویرووسی کۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتووەتە ١١ ملیۆن و ٧٤٧ هه‌زار و ٨٢٣ كه‌س و لەو ژمارەیەش ٥٤٠ هه‌زار و ٨٤٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٦ ملیۆن و ٧٤١ هه‌زار و ٨٣٩ کەسیش بەیەکجارى چاکبونەتەوە.