سه‌رله به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه ١٦ی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی دامه‌زراوه‌ی هه‌فت ته‌په بۆ جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تیی به سه‌رنج نه‌دانی به‌رپرسان به خواسته‌كانیان، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و له‌ئاستی شاری شووش ده‌ستیان كرد به ڕێپێوان.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارانی هه‌فت ته‌په بۆ جارێكی دیكه به به‌ڕێوه‌بردنی ڕێپێوان له‌ئاستی شاری شووش و وتنه‌وه‌ی چه‌ندین درووشمی وه‌ك، “كرێكارانی هه‌فت ته‌په، یه‌كبگرن یه‌كبگرن” و “دزییه‌ك كه‌م بێته‌وه، كێشه‌ی ئێمه چاره‌سه‌ر ده‌بێ”، له‌ئاست وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی به‌رپرسان به خواسته‌كانیان له‌وانه، په‌رداخت كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان، كۆتایی هێنان به بیلاته‌كلیفی كاری و گوزه‌رانیان، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خسووسی سازی، دادگایی كردنی ئۆمید ئه‌سه‌دبه‌یگی و گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوكاره‌كانیان بۆ سه‌ر كار، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.