كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داریی كه‌لاله له ئۆستانی گولستان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٥ی پووشپه‌ڕ، بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ئاست په‌رداخت نه‌كرانی بڕی چه‌ندین مانگ له حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی كه له‌ژێر چاودێری شیركه‌ته په‌یمانكارییه‌كانی “په‌ردیس نیرو” و “په‌سماند” كار ده‌كه‌ن ڕایانگه‌یاندووه: به هه‌ژمار كردنی حه‌قده‌ستی دواخراوی كرێكارانی شاره‌داریی كه‌لاله له لایه‌ن ئه‌م دوو شیركه‌ته‌وه، په‌یمانكارانی شاره‌داریی زیاتر له ٨٠٠ ملیۆن تمه‌ن به كرێكاران قه‌رزدارن و سه‌ره‌ڕای واده و به‌ڵێنی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شیركه‌تی په‌سماند، هه‌تا ئێستا حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان په‌رداخت نه‌كراوه.