كرێكارانی شاره‌داریی سه‌روان له ئۆستانی سیستان و به‌لوچستان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٥ی پووشپه‌ڕ، له ناڕه‌زایه‌تیی به نه‌درانی ٢ مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیان و هه‌روه‌ها دواخرانی ٥ مانگ له حه‌قی بیمه‌كانیان، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی ناڕازییان، حه‌قی بیمه‌كانیان له مانگی ڕێبه‌ندانی پاره‌كه‌وه هه‌تا ئێستا به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی په‌رداخت نه‌كراوه و سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، حه‌قده‌ستی مانگه‌كانی گوڵان و جۆزه‌ردانیان هه‌تا ئێستا په‌رداخت نه‌كراوه. ده‌شڵێن: سه‌ره‌ڕای په‌یگیری به‌رده‌وامیان، به‌ڵام هێشتا دیار نییه كه كه‌ی موتاڵه‌باته‌كانیان په‌رداخت ده‌كرێ.