كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی فه‌زای سه‌وزی شاره‌داریی دزفوول، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٦ی پووشپه‌ڕ، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، له به‌رامبه‌ر بینای شاره‌داریی ئه‌مشاره ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ئه‌م كرێكارانه كه له لایه‌ن شیركه‌تێكی په‌یمانكارییه‌وه دامه‌زراون ده‌ڵێن: خوازیاری وه‌ڵام دانه‌وه‌ی لێبڕاوانه‌ی به‌رپرسانی شاریی به دواخرانی بڕی ٤ مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیان و هه‌روه‌ها گۆڕینی بارودۆخی كاریان له حه‌جمییه‌وه بۆ هه‌میشه‌ییه. به‌وته‌ی ناڕازییان، پێشتر به‌شێوه‌ی قه‌راردادی كاریان ده‌كرد كه دواتر به‌بێ ئاگادار كردنه‌وه‌یان، له قه‌راردادییه‌وه كراون به حه‌جمی و به‌دوای ئه‌م گۆڕانكارییه، مه‌زایاكانیان بۆ نیوه كه‌م كراوه‌ته‌وه.