مۆعه‌لیمانی مه‌دره‌سه خسووسییه‌كانی ئێران ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٥ی پووشپه‌ڕ، بۆ چه‌نده‌مین جار له ناڕه‌زایه‌تیی به دانه‌مه‌زرانیان له سیستمی ده‌وڵه‌تی ئاموزش و په‌روه‌رش، كۆبوونه‌وه.
مۆعه‌لیمانی ناڕازیی له‌م پێوه‌نده‌دا ڕایانگه‌یاندووه: له بارودۆخێكدا كه به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ئاموزش و په‌روه‌رش باس له كه‌مبوونی كادری بارهێنان ده‌كه‌ن، به ئاسانی ده‌كرێ كه مۆعه‌لیمانی ئازاد دامه‌زرێنن. ده‌شڵێن: مۆعه‌لیمانی شاغڵ له مه‌دره‌سه‌كانی غه‌یره ئینتفاعی كه به كه‌متر له لانیكه‌م حه‌قده‌ستی كرێكاران و به بیمه و نیوه‌وه‌خت كار ده‌كه‌ن، به زومره‌ی مۆعه‌لیمانی شاره‌زا و پسپۆڕ دێنه‌ئه‌ژمار كه ئاموزش و په‌روه‌رش ده‌توانێ له سیستمی په‌روه‌رده كه‌ڵكیان لێ وه‌رگرێت.