ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن له ئه‌نجامی سێ ڕووداوی شوێنی كار له شاره‌كانی تاران، مه‌ریوان و كاشان، كرێكارێك گیانی له‌ده‌ستداوه و زیاتر له ١٠٠ كرێكاریش مه‌سمووم بوون.
له یه‌كه‌م ڕووداودا، به‌هۆی ڕووداوێكی دڵته‌زێن له حه‌ساری مه‌یدانی گه‌وره‌ی ته‌ڕه‌باری تاران، كرێكارێكی ٢٣ ساڵ ته‌مه‌ن به‌هۆی كه‌وتنه‌ژێر ماشینێك له جۆری نه‌یسان، ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستدا و كرێكارێكی ٢٥ ساڵ ته‌مه‌نیش به سختی برینداربوو. هه‌روه‌ها كرێكارێكی بیناسازیی له شاری مه‌ریوان له‌كاتی جۆشكاری به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی، به‌سه‌ختی برینداربوو و گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه‌ی شاری سنه. له لایه‌كی دیكه زیاتر له ١٠٠ كرێكاری كارخانه‌ی سایپا له كاشان، به‌هۆی مه‌سموومییه‌تی غه‌زایی گوازترانه‌وه بۆ ناوه‌ندی ده‌رمانی.