کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ئێعدامی دوو به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی كه‌ره‌ج و مه‌شهه‌د

اعدام دو زندانی در مشهد و رجائی شهر

اعدام دو زندانی در مشهد و رجائی شهر

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا حوكمی ئێعدام دوو به‌ندكراو كه‌ پێشتر به‌ تۆمه‌تی “كوشتن” به‌ ئێعدام مه‌حكووم كرابوون، له‌سه‌ر بڕیاری ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم به‌كرده‌وه‌ ده‌رهاتووه‌.

هه‌واڵنێریی هەنگاو له‌م پێوه‌نده‌دا ڕایگه‌یاندووه‌: حوکمی ئێعدامی هاووڵاتییەکی خەڵکی کرماشان به‌ ناوی “حسێن جەلاوەند” كه‌ سێ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی” کوشتنی بە ئەنقەست” دەستبەسەر و حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپابوو لە زیندانی رەجایی شاری کەرەج جێبەجێ کراوە. هه‌روه‌ها ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٤ی پووشپه‌ڕ، حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێك له‌ زیندان مه‌شهه‌د به‌ هه‌مان تۆمه‌ت چووه‌ بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه‌. لە لایەکی دیکەوە، رێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران رایگەیاندووە کە رۆژی شەممە ٣٠ی خاکەلێوە هاووڵاتییەکی خەڵکی ئۆستانی لوڕستان بە ناوی “محەممەد جەوانمەرد” لە سێدارە دراوە کە هەواڵی لەسێدارەدرانی هه‌تا ئێستا میدیایی نەبۆتەوە.