کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

خۆپیشاندانی دژه‌ ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی له‌ شاری پاریس

تظاهرات گروه‌های ضدنژادپرستی در پاریس

تظاهرات گروه‌های ضدنژادپرستی در پاریس

به‌ هه‌زاران كه‌س له‌ خه‌ڵكی شاری پاریس ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٥ی پووشپه‌ڕ، بۆ جارێكی دیكه‌ هاتنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و له‌دژی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، خۆپیشانده‌رانی ناسراو به‌ “كۆڕی دژی داگیركاری” به‌هۆی پێشگرتنی پۆلیس، به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی چه‌ندین پلاكارد به‌شێوه‌ی دایره‌یی درێژه‌یان به‌ خۆپیشاندانه‌كه‌یان داوه‌. شایانی باسه‌، ئامانجی خۆپیشانده‌ران ڕاكێشانی سه‌رنجی خه‌ڵك به‌ره‌و هێماكان و ناوی ژماره‌یه‌ك له‌ شه‌قامه‌كانی پاریس بووه كه‌ وه‌رگیراوه‌ له‌ هه‌ندێ كه‌سایه‌تیی مێژوویی فه‌ڕانسه‌ كه‌ ڕۆڵیان بووه‌ له‌ به‌ به‌رده‌كردنی خه‌ڵك له‌و كاتدا. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، شاری پاریس له‌ماوه‌ی دوو حه‌فته‌ی ڕابردوودا، بووه‌ته‌ مه‌یدانی خۆپیشاندانی جۆراوجۆر له‌دژی توندووتیژی پۆلیس، نادادپه‌روه‌ری ڕه‌گه‌زی و دۆخی ناله‌باری ئابووری له‌م وڵاته‌.