ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی به‌شی خزمه‌تگوزاری شاره‌داریی ته‌ورێز، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٥ی پووشپه‌ڕ، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قی بیمه‌كانیان به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی، له به‌رامبه‌ر بینای شوڕای شاری ته‌ورێز، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاندووه كه چه‌ندین مانگه حه‌قی بیمه‌كانیان به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی په‌رداخت نه‌كراوه و بۆ تازه كردنه‌وه‌ی دهفتهرچهكانیان تووشی كێشه بوون. ڕاشیانگه‌یاندووه: سه‌رۆكی شوڕای شار له‌ناو ناڕازییاندا ئاماده‌بووه و به‌ڵێنی داوه كه كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكات.