كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داریی لووشان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٥ی پووشپه‌ڕ، له‌ئاست په‌رداخت نه‌كرانی بڕێ ٦ مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، له سه‌ره‌تای مانگی ڕه‌زبه‌ری پاره‌كه و به‌دوای گه‌نده‌ڵی ماڵی شاره‌داری لووشان، ئه‌م ناوه‌نده له لایه‌ن سه‌رپه‌ره‌سته‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برا. ده‌شڵێن: له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا، حه‌قده‌سته‌كانیان لانیكه‌م دوو تا سێ مانگ به ته‌ئخیره‌وه په‌رداخت ده‌كرا، به‌ڵام له كاتێكه‌وه كه شاره‌داریی له لایه‌ن سه‌رپه‌ره‌سته‌وه ئیداره ده‌كرێ، دوایین حه‌قدستێك كه پێیان داروه، پێوه‌ندی به مانگی به‌فرنباری پاره‌كه‌وه هه‌یه كه ئه‌ویش ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ١٢ی پووشپه‌ڕ به شه‌ش مانگ ته‌ئخیره‌وه په‌رداخت كراوه.