ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٥ی پووشپه‌ڕ، ژماره‌یه‌ك له شۆفیرانی خانه‌نشین كراوی شیركه‌تی واحیدی ئۆتوبووسڕانی تاران و ده‌ورووبه‌ر، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناڕازییان له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكارد و وتنه‌وه‌ی درووشم، له‌ئاست په‌رداخت كردنی قێستی و دواخرانی سه‌نه‌واته‌كانیان له لایه‌ن سازمانی ئۆتوبووسڕانی ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری پێڕاگه‌یشتنی خێرای به‌رپرسان به خواسته‌كانیان بوون.