کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی دووكاندارانی پاركینگی په‌روانه‌ له‌ تاران

تجمع اعتراضی کسبه بازار پارکینگ طبقاتی پروانه تهران 1

تجمع اعتراضی کسبه بازار پارکینگ طبقاتی پروانه تهران 1

 

ژماره‌یه‌ك له‌ دووكاندارانی پاركینگی ته‌به‌قاتی په‌روانه‌ له‌ شاری تاران، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ بیلاته‌كلیفی كاریان له‌ به‌رامبه‌ر شاره‌داریی مه‌نته‌قه‌ ١٧، ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

ناڕازییان ده‌ڵێن: ئه‌م پاركینگه‌ سه‌ره‌تا به‌ بیانووی كۆرۆنا و پاشان به‌هۆی ئیمه‌ن كرانی، له‌ لایه‌ن شاره‌دارییه‌وه‌ ته‌عتیل كراوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ نزیكه‌ی ٢ هه‌زار دووكاندار و به‌رهه‌مهێنه‌ر بێكار كراون. ده‌شڵێن: سه‌ره‌ڕای په‌یگیرییه‌كانیان، هه‌تا ئێستا هیچكام له‌ ناوه‌نده‌كانی ده‌وڵه‌تی وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌یان نه‌بوون.