كرێكارانی دامه‌زراوه‌ی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٥ی پووشپه‌ڕ، له ناڕه‌زایه‌تیی به سه‌رنج نه‌دانی كاربه‌ده‌ستان به خواسته‌كانیان بۆ ٢١مین ڕۆژی به‌رده‌وام ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و وێڕای ڕێپێوان له‌ئاستی شار، له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی شووش ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی هه‌فت ته‌په بۆ جارێكی دیكه به به‌ڕێوه‌بردنی ڕێپێوان له‌ئاستی شاری شووش و وتنه‌وه‌ی چه‌ندین درووشمی وه‌ك، “كرێكارانی هه‌فت ته‌په، یه‌كبگرن یه‌كبگرن” و “دزییه‌ك كه‌م بێته‌وه، كێشه‌ی ئێمه چاره‌سه‌ر ده‌بێ”، له‌ئاست وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی به‌رپرسان به خواسته‌كانیان له‌وانه، په‌رداخت كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان، كۆتایی هێنان به بیلاته‌كلیفی كاری و گهوزهرانیان، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خسووسی سازی، دادگایی كردنی ئۆمید ئه‌سه‌دبه‌یگی و گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوكاره‌كانیان بۆ سه‌ر كار، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.