کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان
اعتصاب كارگران صنايع‌چوب اسالم 3

اعتصاب كارگران صنايع‌چوب اسالم 3

كرێكارانی سه‌نایعی چووبی سالم ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٤ی پووشپه‌ڕ، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌ و مانیان گرت.

به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، ئه‌م بارودۆخه‌ مه‌ترسییه‌ بۆ سه‌ر ئه‌منییه‌تی كاری ١٣٠ كرێكاری ئه‌م كارخانه‌یه‌. كرێكارانی ناڕازیی ڕاشیانگه‌یاندووه‌: هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار به‌ شێوه‌ی كه‌تبی و شه‌فاهی كێشه‌وگرفته‌كانیان به‌ ئاگاداری به‌رپرسانی كارخانه‌  و هه‌روه‌ها به‌رپرسانی ئۆستانی له‌وانه‌، ئۆستاندار، فه‌رماندار و ئیداره‌ی كاری ئۆستان ڕاگه‌یاندووه‌، به‌ڵام هیچكام له‌ به‌رپرسان وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌یان نه‌بوون.