كرێكارانی به‌نداوه‌كانی سیكان، گه‌لال و مهیمه له ئۆستانی ئیلام، ڕۆژی شه‌ممه ١٤ی پووشپه‌ڕ، له‌ئاست په‌رداخت نه‌كرانی بڕی چه‌ندین مانگ له حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له ئه‌نجامی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاوی ناوچه‌ی ئیلام به ئاماده‌بوون له ناو ناڕازییاندا، به‌ڵێنی دا كه به‌شێك له حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان تا چه‌ند ڕۆژی داهاتوو په‌رداخت بكرێ. هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند كه تا چه‌ند ڕۆژی داهاتوو بڕی پێنج مانگ له حه‌قده‌ستی دواخراوی كرێكارانی به‌نداوی سیكان و هه‌روه‌ها بڕی دوو مانگ له حه‌قده‌ستی كرێكارانی به‌نداوی گه‌لال و مهیمه په‌رداخت بكرێ.