سه‌رله به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه ١٤ی پووشپه‌ڕ، له ئه‌نجامی ڕووداوێكی هاتووچۆ و پێكدادانی دوو ماشینی هه‌ڵگری كرێكارانی شارۆچه‌كه‌ی سه‌نعه‌تی مه‌ئموونییه له زه‌رندییه‌ی ئۆستانی مه‌ركه‌زی، لانیكه‌م كرێكارێك گیانی له‌ده‌ستداوه و ١٣ كرێكاری دیكه‌ش برینداربوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، یه‌كێك له‌م ئۆتوبووسانه له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه له شارۆچه‌كه‌ی سه‌نعه‌تی مه‌ئموونییه بووه كه تووشی ئه‌م ڕووداوه بووه و له‌گه‌ڵ ئۆتوبووسێكی دیكه‌ی هه‌ڵگری كرێكارانی ئه‌م ناوه‌نده پێكیان داداوه و به‌هۆیه‌وه كرێكارێك گیانی له‌ده‌ست داوه و ١٣ كرێكاریكی دیكه‌ش برینداربوون.