به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه له چوارچێوه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان به سه‌فه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه و وه‌زیری گه‌شتیاری توركییه بۆ ئاڵمان، خۆپیشاندانێكی ناڕه‌زایه‌تیی له شاری كۆڵن به‌ڕێوه‌چوو.
به پێی ئه‌م هه‌واڵه، به هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی شاری كۆڵن، ناوه‌ند و ڕێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان، پارته چه‌پ و كۆمۆنیسته‌كان، ئانتی فاشیست و ئانارشیسته‌كان و هه‌روه‌ها پێشكه‌وتووخوازانی كۆمه‌ڵگا و ته‌شكیلاتی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، له‌م خۆپیشاندانه‌دا به‌شداریان كردووه. شایانی باسه، له‌م خۆپیشاندانه‌دا وێڕای مه‌حكووم كردنی هێرشی ئه‌ڕته‌شی توركییه بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، بۆمبارانی كردنی كه‌مپی په‌نابه‌ران و كوشتنی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له‌م ناوچانه و له‌ناوبردنی دارستان و سرووشتی ناوچه‌كه، له‌سه‌ر پێویستی یه‌كگرتوویی و هاوپشتی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌دژی فاشیسم و شه‌ڕ جه‌خت كرایه‌وه.