ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٤ی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داریی سی سه‌خت له ناڕه‌زایه‌تی به وه‌دی نه‌هاتنی به‌ڵێنیه‌كانی شاره‌داری سه‌باره‌ت به خواسته‌كانیان،بۆ جارێكی دیكه له به‌رامبه‌ر بینای شاره‌داری ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی ناڕازیان، قه‌رار بووه به‌شێك له حه‌قده‌ستی كرێكاران له لایه‌ن شاره‌داریی سی سه‌خته‌وه ڕۆژی سێشه‌ممه ٣ی پووشپه‌ڕ په‌رداخت بكرێ، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای واده و به‌ڵێنیه‌كانی به‌رپرسان، هه‌تا ئێستا جێبه‌جێ نه‌كراوه. كرێكاران هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه كه له ئێستادا كرێكارانی شاره‌داریی سی سه‌خت به مانگی پووشپه‌ڕه‌وه نزیك به ٨ مانگه كه حه‌قده‌سته‌كانیان وه‌دواخراوه و ئه‌وه‌ش كرێكارانی له‌گه‌ڵ كێشه و گرفتی زۆر به‌ره‌وڕوو كردووه‌ته‌وه.