به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئانتا دائمی، چالاكی مه‌ده‌نی و به‌ندكراوی ڕاگیراو له زنیدانی ئێڤین، له سه‌روبه‌ندی ته‌واوبوونی ده‌وره‌ی زیندانیهكهیدا به دوو ساڵ زیندانی دیكه مه‌حكووم كرایه‌وه.
ئانتا دائمی، كه له زیندانی ئێڤین، ماوه‌ی حوكمه‌كه‌ی تێده‌په‌ڕێنێ، به چه‌ندین تۆمه‌تی نوێ له‌وانه “ته‌بلیغ دژبه نیزام” و “تێكدانی ئاسایشی زیندان”، په‌روه‌نده‌ی بۆ ساز كراوه‌ته‌وه. ناوبراو به‌خاتری ئه‌م تۆمه‌تانه كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی سپاوه نیسبه‌ت دراوه، له لایه‌ن لقی ٢٤ی دادگای ڕژیم له تاران به ٢ ساڵ زیندان و ٧٤ زه‌ربه شهللاق مه‌حكووم كراوه. شایانی باسه، ئانتا دائمی له مانگی سه‌رماوه‌زی ٩٥ه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و هه‌تا ئێستا له مافی مه‌ره‌خه‌سی بێبه‌ری كراوه.